ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
تۆتنهام پلانی رفاندنی ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ دادەنێت
یاریگا-فابیۆ پاراچی بەڕێوبەری تۆتنهام هۆسپرێز دەیەوێت ئالن سانت ماکسیمین لە نیوکاسڵ برفێنێت.
ناوبراو وەرزی رابردوو رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە هێشتنەوەی یانەکەی لە پریمەرلیگ و پێنج گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەبوو، هەروەها ئەگەری رۆیشتنی ستیڤن بێرژوین هەیە و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بکەنە جێگرەوەی.
فوتبۆڵ لەندەن دەڵێت پاراچی سەرسامە بە تواناکانی ئەو یاریزانە و لەگەڵ پلانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەگونجێت.
ئالان لە ٢٠١٩دا روویکردە نیوکاسڵ و پێناچێت یانەکەی بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت، بە تایبەت پاش ئەوەی لەلایەن ملیاردێرە سعوودییەکانەوە نیوکاسڵ کڕدرایەوە و چاویان لە بەهێزترکردنی یانەکە نەک فرۆشتنی ئەستێرەکانی.