کوردستان
لە یاری کۆتایی جامی کوردستان بۆ یەکەمجار ئافرەتێك ئەرکی ناوبژیوانی پێدرا
شاناز عەلی لە دایک بووی ساڵی 1985ـی خەڵکی شاری ڕانیە یە و دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی ڕانیەیە، دوێنێ لە یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەر دوو یانەی برایەتی و نەورۆز بۆ یەکەمجار وەك ئافرەتێک ئەرکی ناوبژیوانی چوارەمی پێدرا، شاناز یەکەمین ئافرەتیش بوو لەم سنوورە سەرەتا ئەرکی ناوبژیوانیەتی یاریەکانی فوتساڵی ئافرەتانی پێدرا، دوێنێ ئێوارەش هاوشانی برا ناوبژیوانەکانی بە سەر کەوتوویی یاری نێوان برایەتی و نەورۆزیان کۆتایی پێهێنا.