ئینگلتەرا
فەرمی: رۆناڵدۆ و یونایتد نەگەیشتنە خولی پاڵەوانەکان
یاریگا-یانەی مانچێستەر یونیاتد بەفەرمی هەلی گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتووی نەما پاش شکستە ئابڕووبەرەکەیان بەرامبەر برایتۆن.
لەو یارییەی رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی پێویستیان بە سەرکەوتن بوو تاوەکو چانسی گەیشتنیان بە پاڵەوانێتییە گەورەکەی ئەورووپا بە زیندووی بمێنێتەوە بە ئەنجامی ٠-٤ دۆڕان بە برایتۆن.
بەوەش مانچێستەر تەنها یەک یاری ماوە لەم وەرزەدا و پێنج خاڵ لەدوای ئارسناڵی پلەی چوارەمەوەیە.
لە کۆتا هەفتەکانی پریمەرلیگدا ململانێی پلەی چوارەمی ئەمساڵ لە نێوان ئارسناڵ و تۆتنهام هۆتسپێرز دەبێت و لە ئێستادا گەنەرز دوو خاڵ لە پێس سپێرزەوەیە.