یانەی ئارسناڵ رایگەیاند گرێبەستی میکێل ئارتێتای راهێنەری پیاوان و جۆناس ئێدیڤاڵی راهێنەری تیمی خانمانی نوێکردووەتەوە.
گرێبەستەکەی میکێل تاوەکو هاوینی ٢٠٢٥ـە و لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکە وتی
دڵخۆش و سوپاسگوزار و زۆر بەختەوەرم. دەمانەوێت یانەکە بگەیەنینە ئاستێکی بەرزتر و لەگەڵ باشترین یانەکان لە کێبڕکێدا بین، بۆ ئەوەی ئەوە رووبدات پێویستە بگەینە خولی پاڵەوانەکان، تیمەکە باشتربکەین و یاریزانەکان پەرە پێبدەین، وە بە گشتی لە هەموو رووەکانەوە باشتربین.
ئارسناڵی پیاوان لە ئێستا بە چوار هەفتە پێش کۆتایی خولەکە لە پلەی چوارەم دایە، ئارسناڵی خانمانیش بە یەک هەفتە بەر لە کۆتایی خول لە پلەی دووهەم دایە بە جیاوازی ١ خاڵ لەگەڵ چێڵسی.