بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یانەی هەولێر دابەزی
ئەمڕۆ گەڕی پێش کۆتایی خولی نایابی کوردستان ئەنجامدرا و یانەی هەولێر بۆ یەکەمجار لە مێژوو دابەزی بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، هەولێر دوای شکستی بە یانەی هەندرێن بە ئەنجامی 1 _ 0 گۆڵ لە نێو یاریگای هەندرێن پێش تەواو بوونی خولەکە بە گەڕێك بە فەرمی دابەزی بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، وە یانەی زاخۆ دوای سەرکەوتنی بە سەر یانەی چەمچەماڵ بە ئەنجامی 2 _ 0 گۆڵ و بەرامبەر بوونی هەر دوو یانەی سۆران و شەقڵاوە بە گۆڵێك، بە سوود وەرگرتن لە شکستی یانەی هەولێر هەرسێ یانەی ( زاخۆ ، سۆران ، شەقڵاوە) مانەوەیان لە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان مسۆگەرکرد.
ئەنجامی سەرجەم یارییەکان بە مشێوەیە بوو:
هەندرێن 1 هەولێر 0
پێشمەرگەی هەولێر 0 شێروانە 0
دەربەندیخان 1 سەیدسادق 1
ئارارات 0 دهۆك 1
سیروانی نوێ 1 برایەتی 1
سۆران 1 شەقڵاوە 1
چەمچەماڵ0 زاخۆ 2