ئەفریقائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
وەزیری وەرزشی مسڕ داوا لە سەڵاح دەکات لیڤەرپوول جێبهێڵێت
ئەشرەف سوبحی وەزیری وەرزشی مسڕ لە دیمانەیەکدا ئاشکرایکرد داوا ی لە محەمەد سەڵاح کردووە ریزەکانی لیڤەرپوول جێبهێڵێت.
ئەشرەف بۆ رادیۆی مسڕ وتی ” سەڵاحم لە فڕۆکەخانە بینی پاش یارییەکەی سەنیگال و شکستهێنانمان بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی. پێم وت ئەوە لەبیرکە کە روویدا و سەرنجت لەسەر داهاتووت بێت. ئامۆژگاریم کرد کاروانی وەرزشی لە یانەیەکی دیکە بەردەوام پێبدات، بەڵام پێدەچێت ئێستا نزیک بێت لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی”.
وەزیرەکە وتیشی “کەسانێک هەن هەڵمەتی ناڕاست دروست دەکەن بۆ رووخاندنی سەڵاح ، داوام لێکرد گوێیان لێنەگرێت”
ماوەیەکی زۆرە ئەستێرە مسڕییەکە و ریدز لە گفتوگۆدان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام بەهۆی بەرزیی ئەو موچەیەی داوای کردووە نوێکردنەوەی دواکەوتووە.