خوولهکانی دیکە
رۆناڵدۆ بو بە خاوەنی جوانترین گۆڵی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ

یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشىەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بو بە خاوەنی جوانترین گۆڵی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ.
ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بڵاویکردەوە، گۆڵەکەی هیرشبەری شەیتانە سوورەکان بەرامبەر تۆتێنهام لە گەڕی 28ـی خولەکە کە لە خولەکی 12 لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆماری کرد، وەکو جوانترین گۆڵی مانگی رابردوو دەست نیشانکرا.
لەم یارییەدا رۆناڵدۆ توانی سێ گۆڵ بکات و لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە تۆتێنهام بردەوە.