یاریگا–
کرگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ئێستاوە هەوڵی ئەوە دەدات ئامانجەکانی هاوینی داهاتووی رازی بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کریستێنسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، یەکێە لە ئامانجەکانی بلاوگرانا، ئەو یاریزانە ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و لە رۆژانی داهاهاتوو پشکنینی دووەمیش ئەنجام دەدات.
سپۆرت ئەوەشی باسکردووە دوای ئەنجامدانی کۆتا پشکنین، گرێبەستی بەرگریکارەکەی بلوز واژۆ دەکرێت و، چاوەڕێش دەکرێت گرێبەستەکە لە نێوان پێنج بۆ شەش وەرز بێت.