ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئاراوخۆ لەوانەیە بەشداری کلاسیکۆ نەکات

Yariga App

یاریگا
رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئۆرگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، مەترسی ئەوەی لەسەرە بەشداری یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید نەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا لە یاری بەرامبەر ئێلچێ چوارەم کارتی زەردی بە روویدا بەرزکرایەوە، ئەو یاریزانە ئەگەر بێتو لە یاری داهاتووی یانەکەی پێنجەم کارتی زەردی بە روویدا بەرز بکرێتەوە، ئەو کات بەهۆی کەلەکەبونی کارتەکانی لە یاری کلاسیکۆ بێ بەش دەبێت.

بارسێلۆنا یاری داهاتووی لە لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا دەبێت و، پاشان لە کلاسیکۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button