ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مەکگریگۆر ئامادەیە یانەی چێڵسی بکڕێت

Yariga App

یاریگا
کۆنۆر مەکگریگۆر، یاریزانی بۆکسی ئایرلەندی رایگەیاندووە ئامادەیە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە رۆمان ئابرامۆڤیچی رووسی بکڕێتەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی خاوەنە رووسیەکەی بلوز ناچار کرا یانە لەندەنیەکە بفرۆشێتەوە، چەند گەورە بازرگانی جیهانی ئامادەیی خۆیان بۆ کڕینەوەی یانەکەی راگەیاند و، بەم دواییەش یاریزانی بۆکسی ئایرلەندیش ئامادەیی خۆی بۆ کڕینەوەی یانەکەی راگەیاندووە.

ئابرامۆڤیچ داوای چوار ملیار پاوەند بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە پشکەکانی یانەی چێڵسی دەکات، بەڵام مەکگریگۆر ئامادەیە بەرامبەر 1.5 ملیار پاوەند یانەکە بکرێتەوە.

Back to top button