چامپیۆنزلیگگرنگترین
رەنگە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە رووسیا بسەندرێتەوە

یاریگا-وابڕیارە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی وەرزی ئەمساڵ لە رووسیا ئەنجام بدرێت بەڵام پێشهاتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی بیر لە گۆڕینی بکرێتەوە.
لە کۆتایی مانگی پێنج دا یاری کۆتایی پاڵەوانێتییە مەزنەکە ئەنجام دەدرێت و یاریگای هەڵبژێردراو سانت پیترسبێرگ بوو لە رووسیا بەڵام ئەو وڵاتە نزیکە لە هەڵگیرساندنی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە ئارادانیە و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت بزانن تا کاتی ئەنجامدانی ئەو یارییە بارودۆخی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەچی دەگات. لەباری هەڵگیرسانی جەنگ، لەلایەن بۆ سەلامەتی هەمووان و لەلایەکی دیکەش وەک سزایەک بەسەر ئەو وڵاتە، ئەو مافەی لێدەسەندرێتەوە.
کۆتا جار رووسیا میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی کرد لە 2008 بوو لە لوژنیکی و تێیدا مانچێستەریونایتد ناسناوەکەی بەدەستهێنا.