ئینگلتەرا

لێدوانی سۆڵشایەر پاش نوێترین شکستی تیمەکەی

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ جارێکیتر مانچێستەریونایتد تووشی شکست هات و ئەمجارەیان ١-٤ بەرامبەر واتفۆرد.

یونایتد لە کۆتا  یاری پریمەرلیگدا تووشی چوار شکست هاتووە و ١٥ گۆڵی لێ تۆمارکراوە.  سۆڵشایەر پاش یارییەکە وتی “هەمیشە بڕوام بە خۆم هەیە، پێم وایە دەتوانین ئەم دۆخە چارەسەربکەین، هەست بە هاندەرانمان دەکەم و منیش هەمان هەستی ئەوانم هەیە، جێگەی شەرمەزاریمانە  کە بەو جۆرە دەدۆڕێین و لە ساتێکی خراپداین”.

ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی دوورخستنەوەی راهێنەرە نەرویجییەکە هەیە و پاش ئەم دۆڕانە جارێکیتر  ئەگەر دوورخستنەوەی سەریهەڵداوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button