ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: باتشوایی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا
میچی باتشوای، یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لەگەڵ یاریزانە بەلجیکیەکەی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە، واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2023 نوێکرایەوە و لە هەمان کاتدا ئەو یاریزانە وەرزی داهاتووش بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بێشیکتاشی تورکیا دەکات.

باتشوای لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد و لە کاتەوەش بەردەوام بەشێوەی خواستن یاری بۆ چەند یانەیەکی دیکە کردووە.

Back to top button