چامپیۆنزلیگگرنگترین
١.٩٥ ملیار یۆرۆ بەسەر یانەکانی خولی پاڵەوانەکان دابەشدەکرێت

خولی پاڵەوانەکان بۆ وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ کۆتایی هات و ئێستا کاتی دابەشکردنی خەڵاتە داراییەکانە.
هەردوو یانەی یاری کۆتایی وەک هەمیشە پشکی شێریان بەرکەوت و لیڤەرپوول ١٠٨ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. تۆتنهامی خاوەن پلەی دووهەمیش تەنها چوار ملیۆن کەمتر.
دیاریکردنی خەڵاتەکان بەم جۆرەیە :
- گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکان: ١٥.٥ ملیۆن یۆرۆ
- بردنەوەی هەر یارییەک یاری لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا :١١.٨ ملیۆن یۆرۆ
- گەیشتن بە قۆناغی ١٦: ٩.٥ ملیۆن یۆرۆ
- گەیشتن بە قۆناغی چارەگی کۆتایی : ١٠.٥ ملیۆن یۆرۆ
- گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین : ١٢ ملیۆن یۆرۆ
- گەیشتن بە یاری کۆتایی و بردنەوەی : ١٩ ملیۆن یۆرۆ
بەهۆی ئەوەی لیڤەرپوول سێ یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی بردەوە و بە کۆکردنەوەی سەرجەم ئەو خەڵاتانە ئەو یانەیە ١٠٨ ملیۆن یۆرۆی بەدەست هێنا.
بە هەژمارکردنی بردنەوە و گەیشتنی بە قۆناغەکان دەتوانین بزانیت یانەکەت چەندی دەست کەوتووە لەم وەرزەدا. بە گشتیش لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەدواوە ١.٩٥ ملیار یۆرۆ دابەشکراوە بەسەر سەرجەم یانەکان.
پارساڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا کۆمەڵێک گۆڕانکاری گەورەی راگەیاند و ئەنجامەکەشی زیادبوونی خەڵاتە داراییەکانی یانەکان بوو بە رێژەی ٣٠٪.