ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا نایەوێت هەڵەکەی سوارێز دووبارە بکاتەوە

Yariga App

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا ئامادەیە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە سائول نیگۆئێز و گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، ئانتوان گریزمان هێرشبەری پێشووی یانەکەی بگەڕێنێتەوە، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە نایەوێت هەڵەکەی لویس سوارێز هێرشبەری پێشووی یانەکەی دووبارە بکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا بڵاویکردەوە کە رۆخێ بلانکۆس ئامادەیە بەرامبەر گەڕاندنەوەی هێرشبەری پێشووی یانەکەی، دەستبەرداری ناوەڕاستکاری یانەکەی بێت، بەڵام بلاگرانا نایەوێت ئەو هەڵەی کە وەرزی رابردوو کردی و هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکەیان پێشکەش بە رکابەرەکەیان کرد دووبارە بکاتەوە و ئەوان تەنها بە مەرجێک دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان دەبن، ئەو یاریزانە لە دەرەوەی لالیگا یاری بکات.

وەرزی رابردوو دەستەی سەرۆکایەتی ئەو کاتی بارسێلۆنا ئامادەنەبوو گرێبەستی لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەکەی نوێ بکاتەوە و ئەو یاریزانەش بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد و دواجار لەگەڵ ئەو یانەیە بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.

Back to top button