ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گاتوسۆ دوای تەنها یەک مانگە رەنگە ڤیۆلا جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا-لە ئیتاڵییەوە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە جینارۆ گاتوسۆ واز لە ئەرکە نوێیەکەی دەهێنێت وەک راهێنەری فیۆرەنتینا.

جینارۆ پاش کۆتایی وەرز ئەرکی ناپۆلی جێهێشت و راستەوخۆ پۆستی راهێنەرایەتی فیۆرەنتینای پێدرا، بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ و سکای سپۆرت و سپۆرت ئیتاڵیا تادێت کێشەکانی نێوان ئەو راهێنەرە و سەرۆکایەتی یانەکە زیاتردەبێت بەهۆکاری جیاوازی تێڕوانینیان بۆ بازاری گواستنەوە.

بەڵێنی ئەوە بە گاتوسۆ درابوو یانەکە لە بازاڕی گواستنەوەدا یانەکە گۆڕانکاری گەورە بکات بەڵام تا ئێستا ڤیۆلا بێدەنگە و پێناچێت بەپێی خواستی گاتوسۆ شتەکان رووبدەن.

Back to top button