ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

Yariga App

یاریگا
پێدەچێت سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید دوایین وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی، چونکە یانەکەی بە مەرجەکانی رازی نین و ئەویش ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی مارکا لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی کاپتنەکەی مێرنگی بڵاویکردووە، ئەو یاریزانە پێداگیرە لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە، بەڵام شایانەکان ئەو یاریزانانەی تەمەنیان سەروی 30 ساڵیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێک زیاتر نوێ ناکەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باس کردووە هەر ئەمە وایکردووە پرۆسەکە بوەستێت و رامۆس بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button