چامپیۆنزلیگ
فەرمی: کومان لە بارەی یاری کردنی مێسی بەرامبەر یوڤی زانیاری خستە ڕوو
یاریگا- ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە بارەی بەشداری پێکردنی مێسی بەرامبەر یوڤێنتوس زانیاریی تەواوەتی خستە ڕوو.
لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەی سبەینێیان. کومان وەسفێکی زۆری هەردوو ئەفسانەی زیندووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیونێل مێسی کرد و ئامادەبوونی لیۆی بۆ ئەو یارییە ڕاگەیاند و گوتی: “هیوادارم سبەینی چێژ لەو دووانە وەربگرن”
ئەوە لە کاتێکدا بوو کە دەنگۆ هەبوو ئەو ڕاهێنەرە هۆڵەندیە پشوو بە کاپتنەکەی بلاوگرانا بدات و هاندەران بێ بەش ببنەوەلە کێبڕکێیەکیتری ڕۆناڵدۆ و مێسی لەم ورزەی چامپیۆنزلیگدا.