یاریگا- که‌ریم بنزێمای فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێکان مهشقو ڕاهێنانه‌کانی یانه‌که‌ی به‌جێهێشت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پێکانه‌که‌ی درێژخایه‌ن بێت.
به‌پێی به‌یان نامه‌ی فه‌رمی یانه‌که، پێکانه‌که‌ی که‌ریم له ماسولکه‌کانی لای چه‌پی دایه، که ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ شه‌ش هه‌فته له یاریگاکانی دووری بخاته‌وه و ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌و یاریزانه کۆتایی هاتووه.
هه‌ر له‌باره‌ی پێکانی که‌ریم بنزێما، ڕاهینه‌ری یانه‌که زیدان ڕایگه‌یاند”ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه و له بری بنزیما یاری پێبکه‌ین، چوونکه یاریزانه به‌ڕازیلیه‌که هه‌فته‌یه‌کی دیکه‌ی پێویسته تا به‌باشی ئاماده ببێت بۆ یاریاکردن”.
هێرشبه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌که له‌م دوایانه به دۆخێکی زۆر باش‌دا تێده‌په‌ڕی به جۆرێک که دواین هه‌شت گۆڵی یانه‌که له خولی ئیسپانی سه‌رجه‌میان له لایه‌ن ئه‌وه‌وه تۆمارکراون، که تاکه یاریزانه له مێژووی یانه‌که‌دا کارێکی وا ئه‌نجامده‌دات، ئه‌م پێکانه‌شی له‌م ساته‌دا هانده‌رانی یانه‌که‌ی نیگه‌ران کردووه.