بریکاری ئەستێرەیەکی مۆندیال گەیشتە ئیتاڵیا بۆ پەیوەندیکردن بە رۆماوە

کرێسینسیۆ سەمەڕڤیل ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ رۆمای ئیتاڵی تاوەکو پەیوەندی بە گورگەکانی پایتەختەوە بکات.
سەمەڕڤیل لەگەڵ هۆڵەندا بەشداری جامی جیهانی کرد و ئاستێکی بەرزی نیشاندا. تاوەکو لە قۆناغی 32 بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر مەغریب دۆڕان.
سکای سپۆرت ئاشکرایکرد، بریکارەکەی گەیشتووەتە ئیتاڵیا تاوەکو لە رۆما چاوی بە بەرپرسانی ئەو یانەیە بکەوێت و گفتوگۆ لەسەر مەرجەکانی گواستنەوەکەی بکەن.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، هاوکات رۆما لەگەڵ ئەلیخاندرۆ گارناچۆ و دیێگۆ مۆرێیرا لە گفتوگۆدایە. روون نیە مەبەستییان گواستنەوەی هەرسێکیانە یاخود بەپێی گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێک لەو سێ یاریزانە گرێبەست واژۆدەکەن.
سەمەڕڤیڵ لە جامی جیهانیدا لە چوار یاریدا خاوەنی دوو گۆڵ و دوو ئەسیست بوو. لەگەڵ یانەشدا یاری بۆ وێستهام دەکات و پارساڵ پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستی هەبوو.



