پریڤیوی یاریی فەرەنسا V مەغریب؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یەكەم یاریی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و مەغریب رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و مەغریب لە یاریگای جیڵێت لە فۆكسبۆرۆی ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

فەڕەنسا لە قۆناخی 32 بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سویدی بردەوە و لە قۆناخی شازدەش بە تاكە گۆڵێک لە پاڕاگوای بردەوە.
مەغریب لە قۆناخی 32 بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە هۆڵەندای بردەوە و لە قۆناخی شازدەش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە كەنەدای بردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان فەڕەنسا و مەغریب لە قۆناخی پێشكۆتایی رووبەڕووی براوەی نێوان ئیسپانیا و بەلجیكا ببێتەوە.
هەردوو هەڵبژاردە لە میژوودا شەش جار رووبەڕووبوونەتەوە، چوار جار فەڕەنسا براوە بووە، یارییەک مەغریب و یارییەكیش یەكسان بوون.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
فەڕەنسا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی مەغریب دەبنەوە.
مەغریب بە بێ ئیسماعیل سەیباری رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا
ماینان
كۆندێ، سالیبا، ئوپامیكانۆ، دین
كۆنێ، رابیۆ
دێمبێلێ، ئۆلیس ، دووێ
ئێمباپێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەغریب
یاسین بونۆ
حەكیمی، دیۆپ، ریاز، مەزراوی
عەینەوی، بوعدی
براهیم دیاز، ئۆناحی، خەنووس
رەحیمی



