ئینگلتەراگرنگترین

لە پەرلەمانی بەریتانیا بیرۆکەی پێدانی نازناوە گەورەکە بۆ هاری کەین پێشنیازکراوە

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین سەکردایەتیەکی بێ وێنەی ئینگلتەرا دەکات لە جامی جیهانی 2026 کە بە کاریگەرییە گەورەکانی ئەو هەڵبژاردەی سێ شێرەکان گەیشتوونەتە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەکسیک، یەکێک لە وڵاتانی میواندار.

کەین لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات ئینگلتەرای لە کەناری کرانەدەرەوە رزگارکرد کاتێک تیمەکەی تۆماس توخێل تا خولەکی 75 بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەدوابوون، لەو کاتە هەستیارەدا کاپتن و هێرشبەرە سوپەرەکە خۆی دەرخستەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دواتریش لە خولەکی 86 گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لەم وەشانە بەرزکردەوە بۆ 5 و لە کۆی مۆندیالەکانیش بۆ 13 گۆڵ کە ئێستا بە فەرمی لەپێش گارینی لینیکەری ئەفسانەی وڵاتەکەیەوە دێت.

ئەو ئاستەی یاریزانە تەمەن نزیک 33 ساڵیەکە، وای لە ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیا کردووە نازناوی “سێر”ی پێببەخشن.

نازناوی “سێر” یان سوارچاکی وڵات، لە مێژووی بەریتانیادا پاڵپشتیەکی گەورەی مەعنەوییە لەلایەن خێزانی شاهانەوە دەدرێتە ئەو کەسانەی رۆڵ و کاریگەی زۆر گەورەیان هەیە لە خزمەتکردن بە گەل.

لە مێژووی تۆپی پێدا، تەنها 6 یاریزانی ئەو وڵاتە نازناوەکەی پێبەخشراوە. ئەوانیش ستانلی ماتیوس لە 1965، جیۆف هێرست 1998، بۆبی چارڵتن 1994، تۆم فینی 1998، دەیڤد بێکهام 2025 و گاریس ساوسگەیت 2025.

بیرۆکەکە لەلایەن لەیلا مۆرانی ئەندامی پەرلەمان لەسەر حیزبی دیموکرات بۆ ناوچەی ئۆکسفۆرد، پێشکەشکراوە و چاوەڕواندەکرێت رەزامەندی لەسەر بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button