بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ دهۆک گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یاریگا-
یانەی دهۆک بەفەرمی گرێبەستی بەرگریکاری باڵی راست سیابەند عەگید نوێکردەوە.
سیابەند عەگید تەمەن 25 ساڵ لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی دهۆک گۆڵێکی تۆمارکرد و دوو گۆڵی دروستکرد.
سیابەند عەگید لە وەرزی 2020-2021 لە یانەی زاخۆ پەیوەندی بە یانەی دهۆک کرد و لەگەڵ یانەکەی توانی ببێتە پاڵەوانی جامی عێراق و جامی یانەکانی کەنداو و هەروەها بەشداربوو لە سەرخستنی یانەکەی لە خولی نایابی عێراق بۆ خولی ئەستێرەکان.



