فەرمی؛ تۆتنهام گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
ماتیوس فێرناندێش، ئەستێرەی پۆرتوگالی پەیوەندی بە تۆتنهام هۆتسپێرز کرد.
تۆتنهام بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ ماتیسو فێرناندێش، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی گەیشتوونەتە رێککەوتن و ماتیس گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.
گرێبەستەکەی ماتیوس فێرناندێش لەگەڵ تۆتنهام بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکوو هاوینی 2031 دەبێت، تۆتنهام لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 85 ملیۆن پاوەند بە وێستهام یونایتد دەدات.
We are delighted to announce the signing of Mateus Fernandes ✍️
🔗 https://t.co/wYggXgYt7j pic.twitter.com/KdIEuPFyET
— Tottenham Hotspur (@SpursOfficial) July 2, 2026
فێرناندێش هاوینی رابردوو ساوسامپتنی جێهێشت و بە 44 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد، بە درێسی هامەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 46 یاریی کردووە، چوار گۆڵی کردووە و حەوت گۆڵی دروستکردووە.
تۆتنهام لەم هاوینە تاوەکوو ئێستا شەش گرێبەستی یەکلایی کردووەتەوە، ساندرۆ تۆنالی لە نیوکاسڵ یونایتدەوە بە 100 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەکە دەکات و پێشتریش گواستنەوەی ڤان هێک، بەرگریکاری هۆڵەندی بە 52 ملیۆن پاوەند راگەیاندووە.
هەروەها ئاندی رۆبێرتسن، بەرگریکاری پێشووی لیڤەرپوول و مارکۆس سێنسی، بەرگریکاری پێشووی بۆرنمس و مارتن دوبراڤکا، گۆڵپارێزی پێشووی بێرنلی بەخۆڕایی پەیوەندیان بە یانەکە کردووە.



