بێزارکەر دەبێت؛ هاڤێرتز وەڵامێکی توندی رەخنەکانی گاری لێنیکەر دەداتەوە
"یەکێکە لە لاوازترین تیمەکانی ئەڵمانیا"

یاریگا –
ئەفسانەکەی ئینگلتەرا بە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی سەبارەت بە تیمی نیشتمانیی ئەڵمانیا، کای هاڤێرتزی هێرشبەری ئارسیناڵی تووڕەکرد.
رەخنەکانی گاری لێنیکەر لە ئەڵمانیا، لەنێو کەمپی مانشافتدا بێ وەڵام نەماون پێش رووبەڕووبوونەوەی قۆناخی 32ـی مۆندیال لە بەرامبەر پاراگوای. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لیکیپ، ئەفسانەکەی ئینگلتەرا رەخنەی توندی لە پاڵەوانەکانی چوار جارەی جیهان گرت و گوتی:
پێم وایە ئەمە یەکێکە لە لاوازترین تیمەکانی ئەڵمانیا کە تاوەکوو ئێستا بینیبێتم. لێنێکەر وای گوت. ئەڵمانیا لە رابردووی خۆیدا دەژیت. بیرتان بێت، ئەوان لە دوو مۆندیالی کۆتاییدا تەنانەت لە قۆناخی کۆمەڵەکانیش دەرنەچوون.
کاتێک لەماوەی کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی پێش یاریی پرسیاری لەسەر ئەو لێدوانانە لێکرا، کای هاڤێرتز بۆ لە وەڵامدانەوە و بەرگریکردن لە تیمەکەی دوودڵ نەبوو، گوتیشی:
هەموو کەسێک مافی گوتنی رای خۆی هەیە. ئاشکرایە کە لەماوەی پاڵەوانییەتییەکی وەکوو ئەمەدا، زۆر کەس دەست بە قسەکردن لەسەرت دەکەن، بەڵام پێم وانییە کەس سەرنجی زۆری پێبدات. ئێمە خۆمان پسپۆڕی زۆرمان لە وڵاتی خۆماندا هەیە. ئەگەر خەڵکی وڵاتانی دیکەش دەست بە رەخنەگرتن لە ئێمە بکەن، دەگەینە دۆخێک کە تێیدا تەنیا بێزارکەر دەبێت. هەمیشە رەخنەگرتن لە دەرەوە ئاسانە. بەڵام راشکاو بم، بە هیچ شێوەیەک گوێی پێنادەم.
Arsenal and Germany star Kai Havertz suggests Gary Lineker is IRRELEVANT in slap back at Netflix World Cup show host, who called his team ‘one of the weakest I’ve ever seen’ https://t.co/OkyIp2O7Mr
— Daily Mail Sport (@MailSport) June 29, 2026



