بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئەستێرەیەکی گەورە ئارسیناڵ هەڵدەبژێرێت و بارسێلۆنا پرسیاری هاری کەینی کردووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مۆرگان رۆجەرز، ئەستێرەی ئاستۆن ڤێلا دەیەوێت لەم هاوینە پەیوەندی بە ئارسیناڵ بکات و ئامانجی سەرەکی گەنەرزیش گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە – تۆک سپۆرتس

تۆتنهام ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد دەکات، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت یاریی بۆ بارسێلۆنا یان بایرن میونشن بکات – ئای پەیپەر

تۆتنهام دڵنیایە دەتوانێت بە 85 ملیۆن پاوەند گرێبەست لەگەڵ ساندرۆ تۆنالی واژۆ بکات، بەڵام ئەستێرە ئیتاڵییەکە پێی باشترە پەیوەندی بە ئارسیناڵ بکات – دەیلی مەیڵ

کۆمۆ هەوڵی گواستنەوەی ترێڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا دەدات – فابریزۆ رۆمانۆ

بایرن میونشن و تۆتنهام هەوڵی گواستنەوەی برێمەر، بەرگریکاری یوڤێنتوس دەدەن بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە لە یانەکەی دڵخۆشە — جیانلوکا دی مارزیۆ

بارسێلۆنا پرسیاری هاری کەینی کردووە کە ئایە ئامادەیە بایرن میونشن جێبهێڵێت یاخود نا – رۆژنامەی سپۆرت

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە لەم هاوینە دەستبەرداری مانوێل ئوگارتی، ناوەڕاستکاری ئوروگوایی ببێت – سەن

لیدز یونایتد لە گواستنەوەی شێی چاڕڵس، ناوەڕاستکاری ساوسامپتن نزیکبووەتەوە – تۆک سپۆرت

بڕایتن لە گواستنەوەی مایکڵ سڤۆبۆدا، بەرگریکاری ڤێنیزیا نزیکبووەتەوە – سکای سپۆرتس

خولیان ئالڤارێز بەفەرمی داوای لە ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە رێگەی بدەن پەیوەنده بە بارسێلۆنا بکات.

ئاتلێتیکۆ مەدرید بڕیاریداوە سکاڵا لەسەر بارسێلۆنا تۆمار بکات، چونکە بەشێوەیەکی نایاسایی گفتوگۆیان لەگەڵ ئالڤارێز کردووە – کادینا سێر

بابەتی زیاتر

Back to top button