پریڤیوی یاریی ئوزبەكستان V كۆڵۆمبیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی ئوزبەكستان و كۆڵۆمبیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 05:00 بەكاتی هەولێر ئوزبەكستان و كۆڵۆمبیا لە یاریگای ئازتێكا لە مەكسیكۆ سیتی لە مەكسیک رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

هەردوو هەڵبژاردەی ئوزبەكستان و كۆڵۆمبیا لە كۆمەڵەی یازدەیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی پۆرتوگال و كۆنكۆی دیموكرات دێن.
ئوزبەكستان یەكەمجارە لە مێژوویدا بەشداری یارییەكانی جامی جیهانی دەكات.
كۆڵۆمبیا دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشوور پێشكەشیكرد هەمووان وەكوو ئەسپی رەشی مۆندیال سەیری دەكەن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئوزبەكستان بە تەواوی پێكهاتەكەی رووبەڕووی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە.
كۆڵۆمبیا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەرووی ئوزبەكستان دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوزبەكستان
یوسوپۆڤ
خوسانۆڤ، عەبدوڵڵایێڤ، ئاشورماتۆڤ
سەیفیڤ، شوكورۆڤ، مۆزگاڤۆی، نەسرولایێڤ
فەیزوڵا، شۆمۆردۆڤ، ئورونۆڤ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆڵۆمبیا
ڤارگاس
مونۆز، سانچێز، لوكومی، مۆیكا
لێرما، مۆنتۆیا
ئاریاس، رۆدریگێز، لویس دیاز
سوارێز



