گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی گانا V پەنەما؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی گانا و پەنەما رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 02:00 بەكاتی هەولێر گانا و پەنەما لە یاریگای بی ئێم ئۆ فێڵد لە تۆرۆنتۆی كەنەدا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو هەڵبژاردەی گانا و پەنەما لە كۆمەڵەی دوازدەیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی ئینگلتەرا و كرواتیا دێن.

هەردوو هەڵبژاردەی گانا و پەنەما یەكەمجارە لە مێژوویاندا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

پەنەما بۆ دووەمجارە لە مێژوویدا بەشداری مۆندیال دەكات، لە بەشدارییكردنی رابردوویدا نەیتوانی هیچ خاڵێک بەدەستبهێنێت.

هەڵبژاردەی گانا پێنجەم جارە لە مێژوویاندا بەشداری مۆندیال دەكەن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

گانا بە تەواوی پێكهاتەكەی رووبەڕووی پەنەما دەبێتەوە.

پەنەما بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی گانا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی گانا

زیگی

سێیدۆ، ئادجێتی، ئۆپۆكۆ، مێنسا

ئۆوسو، سیبۆ

ئیناكی ویلیامس، جۆردان ئایو،عەبدول فاتاو

ئانتوان سێمێنیۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پەنەما

مۆسكوێرا

فارینا، ئیسكۆبار، كۆردۆبا

موریێۆ، هارڤی، گۆدۆی، داڤیس

باركێناس، فاخاردۆ، دیاز

بابەتی زیاتر

Back to top button