کلاسیکۆی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید هەنگاوەکانی رفاندنی خولیان ئالڤارێزی لە بارسێلۆنا دەستیپێکرد
چیرۆکەکە دەستیپێکرد

یاریگا –
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمییەکی بێوێنە بەخۆیەوە دەبینێت و ئەم جارە دەنگۆی گواستنەوەیەک هاتووەتە پێشەوە کە دەکرێت تەواوی شاری مەدرید بهەژێنێت.
تۆڕی ESPN Argentina بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید گرنگییەکی زۆر بە گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز دەدات و تەنانەت، فلۆرێنتینۆ پێرێز لەگەڵ کەسە نزیکەکانی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە کۆبووەتەوە.
‼️ ¿JULIÁN SEGUIRÍA VIVIENDO EN MADRID?
Podría cambiar de equipo pero no de ciudad: el Merengue podría buscar al ex River.
⚡ #ESPNMundial
📺 Mirá los mejores partidos de la #FIFAWorldCup por ESPN, en el Plan Premium de #DisneyPlus pic.twitter.com/RzSsUabSSO— ESPN Argentina (@ESPNArgentina) June 9, 2026
بەشی ئەرجەنتینی تایبەت بە تۆڕە بەرفراوانەکە بە سەردێڕیکی سەرنجڕاکێش دەستیپێکردووە؛ “رەنگە خولیان لە شاری مەدرید بمێنێتەوە بەڵام یانەکەی بگۆڕێت.”
هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت ریال مەدرید بۆ رازیکردنی بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ناچار بێت بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بخاتە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەمەش دۆسیەکە دەکاتە یەکێک لە گرانترین گواستنەوەکانی هاوینە.
گواستنەوەی یاریزانێک بە شێوەی راستەوخۆ لە ئاتلێتیکۆ بۆ رتال مەدرید، هەمیشە جەنگێکی راگەیاندنی و هەواداریی گەورە لە نێوان هاندەرانی هەردوو جەمسەرەکەدا دروستدەکات.
لە کۆتاییدا سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، رۆخی بلانکۆس بسوورە لەسەر هێشتنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکەی و بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت، بەڵام ئارەزووی خودی ئالڤارێز بۆ مانەوە لە ژینگە و شاری مەدرید، دەکرێت هاوکێشەکە بۆ بەرژەوەندیی یانەی شاهانە بگۆڕێت.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ بریکاری کارەکانی یاریزانەکە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە گووایە رەتیکردووەتەوە ریال مەدرید پەیوەندی پێوە کردبن و تەنیا رایگەیاند کە ئێستا هیچ لێدوانێک لەو بارەوە نادات.



