ئه‌وروپاعێراقکوردستانگرنگترین

یانه‌ی زاخۆ چاره‌نووسی شێركۆ كه‌ریمی یه‌كلاكرده‌وه‌

گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زاخۆ نوێكرده‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

دوای دەستبەکاربوونی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی زاخۆ، شەمەندەفەری کارەکانی یانەکە بۆ وەرزی نوێ کەوتە رێ و یەکەم وێستگەش پاراستنی ئەستێرە درەوشاوەکانی وەرزی ڕربردوو بوو.

شێرکۆ کەریم؛ یەکەم واژۆی سەردەمی نوێ

تۆڕی وەرزشی یاریگا، زانیاری وردی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌  شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری یانەی زاخۆ، ئەمڕۆ بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێکردەوە.

بەمەش شێرکۆ دەبێتە یەکەم یاریزان کە لە سایەی کارگێڕی نوێی یانەکە بە سەرۆکایەتی چیا ئەمین واژۆ لەسەر مانەوەی بکات، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی سەقامگیریی تیپەکە دەبینرێت.

بۆچی شێرکۆ لە پرا دەلال مایەوە؟

شێرکۆ کەریم کە وەرزی رابردوو لە یانەی هەولێرەوە رووی لە زاخۆ کرد، خێرا بوو بە خۆشەویستی هاندەران، پاڵپشتی زۆری لێكرا و بووه‌ گرێبه‌ستێكی گرنگ بۆ یانه‌كه‌.

وەرزی دووەم و ئامانجی گەورەتر

ئەمە دەبێتە دووەم وەرزی لەسەریەک کە شێرکۆ کەریم درێسی سوور و سپی یانەی زاخۆ دەپۆشێت. کارگێڕی نوێی یانەکە دەیەوێت لە دەوری ئەم ئەستێرەیە، پێکهاتەیەکی تۆکمە بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دروست بکات، تاوه‌كو وەک چیا ئەمین ئاماژەی پێدابوو، زاخۆ ببێتە رکابەرێکی سەرسەخت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان.

بەم هەنگاوە، زاخۆ پەیامێکی توندی بۆ ڕکابەرەکانی نارد کە پاراستنی ئەستێرەکان لە کارە لە پێشینەکانیانە. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، زنجیرەیەک گرێبەستی تری نوێ و نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی تریش لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە ڕابگەیەنرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button