ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئێستا؛ ریال مەدرید یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئەستێرەیەکی ناودار دەکات

مۆندیال شانۆ و دەرفەتێکی گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

بۆ ئەستێرە ناودارەکە، مۆندیال لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا و مەکسیک دەکرێت ببێتە گەورەترین شانۆی کاروانی پیشەگەریی خۆی.

نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری ئەڵمانی و یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، دەرفەتی ئەوەی هەیە خۆی بخاتە نێو بژاردە پێشەنگەکانی بازاڕی ئەورووپا و ئەگەری هەیە گەورەترین خەونی کاروانی وەرزشیی خۆی بهێنێتە دی. ئەگەرچی شلۆتێربێک لە 10ـی نیساندا گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتوموند تاوەکوو ساڵی 2031 نوێکردووەتەوە، بەڵام دەنگۆکانی گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید جارێکی دیکە خێرا بوونەتەوە. هۆکارەکەش ئەوەیە؛ دوای وەرزێکی بێهیواکەر، چاوەڕوان دەکرێت بنیادنانەوەیەکی گەورە لە پێکهاتەی ریال مەدریددا رووبدات.

جۆزێ مۆرینیۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیای گرتووەتە دەست و بڕیارە پێکهاتەیەکی بە شێوەیەکی بەرچاو نوێکراوە، لە لایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکەوە وەربگرێت. لەپاڵ ئەگەری واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی گەورە بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ، چەندین گواستنەوەی دیکەش پلانیان بۆ داڕێژراوە و بەگوێرەی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیش، ناوی شلۆتێربێکیش لەنێو ئەو ناوانەدایە کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

نیکۆ شلۆتێربێک – بەرگریکاری بۆروسیا دۆرتموند

هێڵی بەرگری وەکوو یەکێک لە گەورەترین ناوچەکانی کێشە لە ریال مەدریددا دادەنرێت.

  • دین هاوسن: نەیتوانی چاوەڕوانییەکان بەدی بهێنێت.

  • دەیڤد ئالابا: ئۆفەری گرێبەستێکی نوێی پێشکەش نەکرا.

  • راوول ئاسێنسیۆ: لە جێهێشتنی یانەکە نزیکە.

  • ئێدێر میلیتاو: بەردەوامە لە ململانێ لەگەڵ پێکانەکاندا.

  • ئانتۆنیۆ رودیگەر: چیدیکە لە دەرەوەی رەخنەکان نییە، ئەگەرچی بەگوێرەی راپۆرتەکان لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو 2027 نزیکە.

پێدەچێت یەکێک لە جێگرەوەکان لە ئێستاوە بڕیاری لەسەر درابێت؛ ئیبراهیما کۆناتێ، دڵی بەرگریی لیڤەرپوول کە گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کۆتایی دێت، بەگوێرەی راپۆرتەکان گرێبەستێکی تاوەکوو ساڵی 2030 لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە.

تەنانەت بەم شێوەیەش، بنیادنانەوەی بەرگریی ریال مەدرید دەکرێت دەرفەتێکی بێهاوتا بۆ شلۆتێربێک بڕەخسێنێت. ئاستە بەهێزەکان لە مۆندیالدا دەتوانن ناوبانگی بەرگریکارەکەی دۆرتومەند زیاتر بەهێز بکەن و خاوەن بڕیارەکان لە مەدرید بە تەواوی قایل بکەن. دەگوترێت مۆرینیۆش یەکێکە لە سەرسامەکانی شلۆتێربێک.

نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری ئەڵمانی

ئەوەی روونە ئەوەیە کە شلۆتێربێک بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هەیە لەگەڵ مەرجێکی تایبەت بە مۆندیال. لەژێر هەندێک مەرجی دیاریکراودا، ئەم بڕگەیە رێگەی پێدەدات هەر لەم هاوینەدا یانەکە جێبهێڵێت. بڕی پارەی هەڵوەشاندنەوەکە بەگوێرەی رۆژنامە ئەڵمانییەکە لەنێوان 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ جێگیر کراوە.

ریال مەدرید لەنێو ئەو یانانەدایە کە لە رێگەی ئەو بڕگەیەوە دەستڕاگەیشتنی راستەوخۆیان بۆ ئەستێرەکەی بۆروسیا دۆرتومەند هەیە. لەبەر ئەو هۆکارە، یانە ئیسپانییەکە پلانی داناوە لە ماوەیەکی نزیکدا ئۆفەرێکی پێشکەشی شلۆتێربێک بکات. لیڤەرپوولیش چەندین مانگە بەردەوام بەم بەرگریکارەوە دەبەسترێتەوە.

سەرچاوەکە زانیویشییەتی کە شلۆتەربێک لەنێو بازنەی نزیکەکانی خۆیدا لە چەندین بۆنەدا باسی لەوە کردووە کە بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە ریال مەدریدەوە چەندە بۆ ئەو سەرنجڕاکێشە. مۆندیال ئێستا رێک لە کاتی گونجاودایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button