ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

پێکانەکان بەرۆکی پاڵەوانی جیهان دەگرن؛ سکالۆنی دڵەڕاوکێی خۆی پێش دەستپێکردنی مۆندیال ناشارێتەوە

"لە %100 بۆ مۆندیال ئامادەنین"

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێش دوایین یاریی دۆستانەی ئامادەکاریی خۆی بۆ مۆندیال بەرامبەر ئایسلەندا، سەبارەت بە توانای جەستەیی یاریزانەکانی رووبەڕووی شەپۆلێکی دڵەڕاوکێ بووەتەوە.

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری ئەجەنتین، بە ئاشکرا دانی بەوەدانا کە پێکهاتەکەی پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لەسەدا سەد ئامادە نییە.

لێدانێکی کوشندە بۆ هێڵی بەرگری

پاڵەوانی ئێستای جیهان یەکەم گورزی بەهۆی پێکانەوە بەرکەوت؛ دوای ئەوەی بەفەرمی دوورخرانەوەی لیۆناردۆ بالێردی بەهۆی پێکانێکی ماسوولکەیی لە قاچی راستیدا پشتڕاستکرایەوە. بەرگریکارەکەی یانەی مارسیلیا مۆندیالی 2026 لەدەستدەدات، ئەمەش سکالۆنی ناچار دەکات بیر لە بانگهێشتکردنی جێگرەوەیەک بکاتەوە.

سکالۆنی دوای سەرکەوتنی تیپەکەی لە یاریی پێشوو بەرامبەر هۆندوراس، نەک تەنیا باسی بالێردی کرد، بەڵکوو هۆشداری دا کە رەنگە گۆڕانکاریی زیاتریش لە پێکهاتەکەدا رووبدات.

چەندین یاریزانمان لەسەدا سەد ئامادە نین و پێدەچێت بڕیارەکە تەنیا پەیوەست نەبێت بە یەک بەرگریکارەوە.

ئەم قسەیەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەری دوورخستنەوەی یاریزانی دیکەش لە ئارادایە.

بەڕێوەبردنی دۆخەکە و بژاردەکان

ئەرجەنتین، پێش یاریی یەکەمی لە 17ـی حوزەیران بەرامبەر جەزائیر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی جەستەیی یاریزانەکانی دەکات. راهێنەرەکە دووپاتی کردەوە کە هەرچەندە نەکردنی بالێردی یەکلایی بووەتەوە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر جێگرەوەکەی نەدراوە.

بژاردەکانی ئێستای بەرگری؛کریستیان رۆمێرۆ، نیکۆلاس ئۆتامێندی، لیساندرۆ مارتینێز و فاکوندۆ مەدینا’ـن، بژاردە پێشنیارکراوەکان؛ ناوی وەکوو مارکۆس سێنێسی لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە بۆ ئەوەی وەکوو زیادکردنێک بێت بۆ تیپەکە.

 پێش ئەوەی بەرگری لە نازناوەکەی لە ئەمریکا دەستپێبکات، پاڵەوانی جیهان دوایین یاریی دۆستانەی بەرامبەر ئایسلەندا دەکات کە لەوێ لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا رووبەڕووی نەمسا و ئوردن دەبێتەوە. سەرەڕای ئەم کێشانە، سکالۆنی سەرنجی لەسەر دروستکردنی ریتمی گونجاوە بۆ ئەوەی تیپەکەی بۆ یاریی یەکەم بەتەواوی ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button