ئیسپانیاگرنگترین

کۆتاییەکی جیاواز لە مەدرید و بارسا؛ چۆن فلیک پێچەوانەی ئاربێلوا متمانەی یاریزانەکانی پاراست؟

هۆکاری سەرکەوتنی فلیک؛ راستگۆیی و کۆنتڕۆڵکردنی ژووری خۆگۆڕین

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا، توانی وەرزی 2025-2026 بە هەمان ئەو پەیامە توندانە کۆتایی پێبهێنێت کە لە سەرەتای وەرزەوە کاری لەسەر دەکردن، ئەمەش دوای ئەوەی بە راشکاوی هۆشداریدایە یاریزانەکانی و رایگەیاند کە پاڵەوانەکان هەرگیز ناوەستن.

فلیک لە دوای دوایین شکست لە یاریگای مێستایا بەرامبەر ڤالێنسیا، تووڕەیی خۆی نەشاردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئاهەنگگێڕانی دوو هەفتەی رابردوو بووەتە هۆی لەدەستدانی سەرنجی یاریزانەکان، ئەمەش شتێکە کە نابێت لە یانەیەکی وەکوو بارسێلۆنا رووبدات، بەتایبەت کە لە ئێستاوە دەبێت خۆیان بۆ فشاری مۆندیالی داهاتوو و وەرزی نوێ ئامادە بکەن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە کلیلە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی پڕۆژەکەی فلیک لەم وەرزەی لا لیگادا، توانای ناوازەی بوو لە بەڕێوەبردنی ژووری خۆگۆڕین و بەرز راگرتنی ئاستی ململانێ، بە جۆرێک کە لە کاتی پێویستدا بەبێ دروستکردنی کێشە میدیاییەکان، رەخنەی گشتی لە تیمەکەی دەگرت، ئەمەش رێک پێچەوانەی ئەو دۆخە ئاڵۆزە بوو کە ئالڤارۆ ئاربێلۆا لە کۆتایی وەرزدا لەگەڵ ریال مەدرید ئەزموونی کرد.

فلیک لە درێژەی وەرزەکەدا چەندین جار پەیامی هۆشداری ئاراستەی یاریزانەکانی کردبوو، تەنانەت دوای بردنەوە گەورەکانیش داوای باشترکردنی ئاستی دەکرد و رەتیدەکردەوە تیمی دوای کارتی سوور یان بەرامبەر یانە بچووکەکان بە نیوەی توانای خۆی یاری بکات.

ئەم شێوازی بەڕێوەبردنە تەنیا لەسەر ئاستی کۆمەڵ نەبوو، بەڵکوو فلیک وەکوو گەرمیپێوەرێک وابوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی دەروونی یاریزانەکان بە شێوەی تاکەکەسی، بەتایبەت لەگەڵ لاوانی وەکوو لامین یامال و فێرمین لۆپێز، کە لە کاتی بەرزبوونەوەی ناوبانگیاندا رەخنەی لێدەگرتن بۆ ئەوەی لە ژێر کاریگەری فشارەکاندا نەپووکێنەوە، لە بەرامبەردا کاتێک ئەرکە بەرگرییەکانیان بەباشی جێبەجێ دەکرد، بە ئاشکرا ستایشی دەکردن.

لە کۆتاییدا، فلیک بەم فەلسەفە روون و دادپەروەرانەیەی خۆی، توانی متمانەی تەواوی یاریزانانی بارسێلۆنا بەدەستبهێنێت و بنەمایەک بۆ داهاتووی یانەکە دابنێت کە تێیدا رێگە بە هیچ جۆرە خۆبەزلزانینێک نادرێت کە ببێتە هۆی کوشتنی سەرکەوتنەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button