
یاریگا –
ژووڵ کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنا، وەرزی رابردووی بە دابەزینی ئاستی کۆتایی پێهێنا، ئەمەش نیشانەی پرسیاری زۆری لەسەر داهاتووی لە نێو پێکهاتەکەی هانزی فلیکدا دروستکردووە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کوندێ لە کاتی ئاهەنگی یانەکە بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی لالیگا لە ناوچەی کاستێڵدێفێڵس، یەکەم کەس بوو کە دەستبەجێ دوای تەواوبوونی وتارەکان ئاهەنگەکەی جێهێشت و بە تەواوی خەمبار دیار بوو، هەروەها ناوبراو بۆ یاری کۆتایی وەرز بەرامبەر ڤالێنسیا گەشتی نەکرد، هەرچەندە یانەکە رەتیدەکاتەوە چەندین کێشەی لەگەڵ ژووری خۆگۆڕیندا هەبێت.
🔴 Confidencial SPORT
🤔 ¿Qué pasa con Kounde? El Barça desmiente un distanciamiento
✍️ @Alfremartinezz https://t.co/ftNIRTPWjG
— Diario SPORT (@sport) May 24, 2026
هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، کوندێ پێگەی سەرەکی خۆی وەکوو بەرگریکاری راست لەدەستداوە، لە چەندین یاریی گرنگ، فلیک یاریپێکردنی بە ئێریک گارسیا و رۆناڵد ئاراوخۆ لە لای راست پێ باشتر بووە.
هەرچەندە بریکارەکەی دووپاتیدەکاتەوە کە کوندێ دەیەوێت بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی تاوەکوو 2030 درێژکراوەتەوە، بەڵام یانەکە لەبەر دۆخی دارایی، دەرگای بۆ پێشوازی لە ئۆفەری یانەکانی پرێمەرلیگ کردووەتەوە، بەتایبەت ئەگەر جواو کانسیلۆ بە هەمیشەیی بمێنێتەوە.



