ئینگلتەراگرنگترین

پاییزی سیتی؛ جگە لە پێپ کەسایەتییەکی دیکەی گرنگ یانەکە جێدەهێڵێت

تەنیا گواردیۆلا نابێت

Yariga App

یاریگا –

یارییەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا کۆتایی بە سەردەمێکی 10 ساڵەی سەرکەوتوو و چڕ بە سەرکردایەتی پێپ گواردیۆلا دەهێنێت، لە کاتێکدا مانچێستەر سیتی خۆی بۆ داڕشتنەوەیەکی نێوخۆیی ئامادە دەکات بە ئامانجی پاراستنی ئەو ئاستە بەرزەی کە لە ماوەی 10ساڵی رابردوودا پێناسی یانەکەیان کردووە. سەرەڕای ئەوەش، یانە ئینگلیزییەکە ئەم یەکشەممەیە تەنیا ماڵاوایی لەو راهێنەرە کاتالوونییە ناکات.

لە کاتێکدا چەندین یاریزانی سەرەکی لە پێکهاتەکەی گواردیۆلا بە تێپەڕبوونی کات یانەکەیان بەجێهێشتووە وەکوو؛ ئێدێرسن، کایل وۆڵکەر، کێڤن دی برۆین، ئیلکای گوندۆگان و ئەم هاوینەش بێرناردۆ سیلڤا، هەندێک لە ئەندامانی تیمەکەش کە هەمیشە جێگەی متمانەی پێپن، رۆیشتوون.

لە ساڵی 2024 کەسایەتییەکی گرنگ پێشتر رۆیشت، ئەویش دوورکەوتنەوەی تیکی بێگیریشتاین بوو، کە کەسایەتییەکی سەرەکی بوو لە بنیاتنانی پڕۆژەی وەرزشیی سیتییدا. ئێستا هۆگۆ ڤیانا شوێنی ئەو گرتووەتەوە. ئەمە یەکەم نیشانە بوو کە خولێک لە یاریگای ئیتیحاد بەرەو کۆتایی دەچێت.

تیکی بێگیریشتاین، بەڕێوەبەری وەرزشیی پێشووی مانچێستەر سیتی

لەم وەرزەدا، تەنانەت پێش ئەوەی ماڵاوایی گواردیۆلا بە فەرمی رابگەیەنرێت، تۆڕی ئاتلێتیک, بڵاوی کردەوە کە لۆرێنزۆ بۆناڤێنتۆرا، راهێنەری توانای جەستەیی تیمی یەکەم، ئەم هاوینە مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت. بۆناڤێنتۆرا بۆ چەندین ساڵ بەشێکی بنەڕەتی لە تیمی راهێنەرایەتی پێپ بووە، نەوەکوو تەنیا لە سیتی، بەڵکوو لە بارسێلۆنا و بایرن میونشنیش. دوای یارییەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا، خابی مانسیدۆر، راهێنەری گۆڵپارێزەکانیش یانەکە جێدەهێڵێت.

یەکەم ئاماژەی رۆیشتنی گواردیۆلا؛ کەسایەتییەکی کاریگەر مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت


بۆ تەواوی ئەم ماڵاواییانە، دەبێت دانەیەکی دیکەش زیاد بکرێت کە رۆژی شەممە لە لایەن هەمان سەرچاوەوە ئاشکرا کرا; پێپ لیندەرس، یاریدەدەری گواردیۆلا. بڕیاری ئەو پیاوە هۆڵەندییە دوای ئەوە زانرا کە رۆیشتنی گواردیۆلا پشتڕاست کرایەوە.

مانچێستەر سیتی دەیەویست ئەو راهێنەرە هۆڵەندییە لە یانەکە بمێنێتەوە و ببێتە بەشێک لە سەردەمە نوێیەکەی ئیتیحاد دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتە درەوشاوەکەی گواردیۆلا. لەگەڵ ئەوەشدا، مەگەر سوپڕایزێک رووبدات ئەگەرنا لیندەرسیش ئەم هاوینە جانتاکانی دەپێچێتەوە و بە دوای ئاڵەنگارییەکی نوێدا دەگەڕێت. هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات، کە لەگەڵ پێشبینیی ئینزۆ مارێسکا بۆ گرتنەدەستی کورسیی راهێنەرایەتی، یاریدەدەرەکە پێی باشتر بووە خۆی لە پڕۆژە نوێیەکە جیا بکاتەوە.

پێپ لیندەرز، یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لیندەرز ئەم یەکشەممەیە ماڵاوایی لە یاریزانان و تیمی سیتی دەکات، دوای ئەوە چاوەڕوان دەکرێت قۆناخێکی نوێی پیشەیی لە دەرەوەی مانچێستەر دەست پێ بکات، رەنگە تەنانەت وەکوو راهێنەری سەرەکیش.

بەم شێوەیە، سیتی نەوەکوو تەنیا بۆ ماڵاواییکردن لە گواردیۆلا خۆی ئامادە دەکات، بەڵکوو بۆ چەندین کەسایەتی سەرەکی لە تیمی راهێنەرایەتیش. ماڵاوایییەکی بەکۆمەڵ کە کۆتایی یەکجاریی سەردەمێکی لەبیرنەکراو لە ئیتیحاد نیشان دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button