ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید حەزی بە هیچ شتێک نییە؛ خاڤیێر تێباس وەڵامی سکاڵای یانەکە دەداتەوە

باس لە نەریتی رێڕەوی رێزلێنان دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی لالیگا، خافیێر تێباس، خۆی لە باسکردنی هەندێک لە پرسە هەرە پڕ مشتومڕەکانی دەوروبەری ریال مەدرید لانەدا و وەڵامی سکاڵای یانەکە دەداتەوە

تێباس لە کاتی ناساندنی “تۆڕی شارەکانی لالیگا”، باسی لە چەند بابەتێک کرد، لەوانە ئەو سکاڵایەی ئەم دواییەی ریال مەدرید تۆماری کردووە، کە پێیان وایە پرۆتۆکۆڵی خولەکە دژی جیاکاری، هەراسانکردن و توندوتیژی لە تۆپی پێدا گونجاو نییە. هەروەها باسی لە ئەگەری دروستکردنی رێڕەوی رێزلێنان بۆ یانەی بارسێلۆنا کرد لە یاری کلاسیکۆدا لە 10ـی ئایار، ئەگەر بارسا لەم هەفتەیەدا نازناوەکە بباتەوە.

سەبارەت بە سکاڵاکە، تێباس گوتی:

بە هیچ شێوەیەک بە کارەکانی ریال مەدرید سەرسام نیم. ئەوان سکاڵا لەسەر ئەمە دەکەن و رەنگە سکاڵا لەسەر شتێکی دیکەش بکەن. مەدرید حەزی بە هیچ شتێک نییە کە پەیوەندی بە هەماهەنگی یانەکانی لالیگاوە هەبێت. ئەوە شێوازی تێگەیشتنی ئەوان نییە بۆ تۆپی پێی پیشەگەر، بۆیە سەرسام نیم. دەمێکە باسی ئەمە دەکەم، ریال مەدرید هەمان مۆدێلی خولێکی پیشەگەر وەکوو زۆربەی یانەکانی دیکە پەیڕەو ناکات، کە تێیدا زۆر شت بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی کێبڕکێیەکە گەورەتر بێت، ئەوە مەدریدیش گەورەتر دەکات. وەکوو چۆن زۆرجار لە سەرۆکەکەیانەوە بیستوومە، لالیگا بریتییە لە ریال مەدرید و 19 یانەکەی دیکە.

سەبارەت بە بابەتی ئەگەری دروستکردنی رێڕەوی رێزلێنان، تێباس روونکردنەوەیدا و گوتی:

دەبێت پرسیار لە مەدرید بکەن. رێڕەوی رێزلێنان لە یاساکاندا نییە، ئەمە نەریتێکە. نەریتەکانیش تەنیا ئەو کاتە بەردەوام دەبن ئەگەر یانەکان بیانەوێت. هیچ یاسایەک نییە ناچاریان بکات، بەڵام نەریت دەڵێت دەبێت بۆ پاڵەوانەکەی بکەیت. لەگەڵ ئەوەشدا، بابەتەکە پەیوەستە بە یاریزانەکان و یانەکە خۆی، واتە ریال مەدرید. بە هەرحاڵ، ئەوان هێشتا نەبوونەتە پاڵەوان، ئێوە زۆر زوو باسی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button