
یاریگا –
جێنارۆ گاتوسۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وازی لە راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكە هێنا.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆتا یاریی قۆناخی پاشکۆی مۆندیال بە بۆسنیا دۆڕا و نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە جامی جیهانی 2026.
“Un onore aver potuto guidare la Nazionale”
Comunicato ufficiale ⤵️https://t.co/GfkKzQnQv3
— Nazionale Italiana ⭐️⭐️⭐️⭐️ (@Azzurri) April 3, 2026
هەژماری فەرمی ئیتاڵیا لە پلاتفۆرمی ئێكس، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند; جینارۆ گاتوسۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكە راگەیاندووە.
تۆپی پێی ئیتاڵیا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپێڕێت و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سێ مۆندیالی بەدوای یەکە بەشداریی ناکات و لە گەورەترین نمایشی تۆپی پێ بێبەش دەبێت.
راهێنەرە 48 ساڵانییەکە لە هاوینی 2025 پۆستی راهێنەرایەتی ئیتاڵیای وەرگرت و لە هەشت یاریی سەرپەرشتی هەڵبژاردەکەی کردووە، لە شەش یاریی براوە بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
گاتوسۆ بەڵێنی دابوو ئەگەر نەتوانێت ئیتاڵیا بگەیەنێتە مۆندیال ئەوا ئەو وڵاتە جێدەهێڵێت و لە شوێنێکی دوور لە نیشتمانەکەی دەژی.



