
یاریگا –
لە یاریی پێشکۆتایی جامی ئەستێرەکانی قەتەڕ، رەیان و ئوم سەڵاڵ رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و کاتی ئاسایی یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
لە یارییەکی دراماتیکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئەستێرەکانی قەتەر، لەنێو یاریگای عەبدوڵڵا بن ناسڕ بن خەلیفە رەیان و ئوم سەڵاڵ رووبەڕووی یەکدی بوونەوە. دوای یارییەکە لە کاتی ئاساییدا 3-3 بە یەکسانی کۆتایی هات، بە ناچاری پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا بۆ دیاریکردنی ئەو یانەیەی دەگاتە یاریی کۆتایی جامەکە.
لێدانە یەکلاییکەرەوەکانیش بە هەمان شێوەی یارییەکە دراماتیکی بوو، دوای جێبەجێکردنی 34 پێناڵتی دواجار ناسنامەی براوەی یارییەکە و گەیشتنی بە یاریی کۆتایی ئاشکرا بوو. لە کۆی 34 لێدان، 33 پێناڵتی بە گۆڵ کۆتایی هات. ئەنجامی لێدانە یەکلاییکەرەوەکانیش 17-16 لە بەرژەوەندی رەیان کۆتایی هات و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی ئەستێرەکانی قەتەڕ.
شووف |
بعد ماراثون طويل.. ركلات الترجيح تصعد بالريان إلى نهائي كأس QSL على حساب أم صلال#قنوات_الكاس || #منصة_شووف pic.twitter.com/wknK3qBtbf— قنوات الكاس (@AlkassTVSports) March 28, 2026
عەبدولعەزیز حەیسا تەنیا یاریزان بوو لە یانەی ئوم سەڵاڵ کە پێناڵتی لەدەستدا، کاتێک بۆ دووەمجار هاتە سەر تۆپ و دووەم لێدانی خۆی جێبەجێ کرد.

