فۆرمولا وەنگرنگترین

فۆرمولا وەن؛ کیمی ئانتۆنێلی بووە براوەی خەڵاتی گەورەی ژاپۆن

مێرسێدێس رکابەری نییە..

Yariga App

یاریگا –

کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس، بووە براوەی خەڵاتی گەورەی ژاپۆن و دووەم جارە خەڵاتێکی گەورەی فۆرمولا وەن بەدەستدەهێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی ئاداری 2026 خەڵاتی گەورەی ژاپۆن بەڕێوەچوو، کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە براوەی سێیەم پێشبڕکێی گەورەی ئەمساڵ.

هاوکات ئۆسکار پیاستری، شۆفێری تیمی مەکلارن پلەی دووەمی بەدەستهێنا و چارلس لکلێرک، شۆفێری فێراری پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و جۆرج رەسڵ، شۆفێری مێرسێدێس پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

لویس هامڵتن، شۆفێری فێراری پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا، لاندۆ نۆریس، شۆفێی مەکلارن پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، پیێر گاسلی، شۆفێری ئالپاین پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا و ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری رێد بووڵ پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.

ئەمساڵ چوار پێشبڕکێ بەڕێوەچووە، ئەوانیش خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا و خەڵاتی گەورەی چین و پێشبڕکێی کورتی چین و خەڵاتی گەورەی ژاپۆن بوون، تیمی مێرسێدێس هەر چوار پێشبڕکێکەی بردووەتەوە و بە بەهێزی دەستیان بە کێبڕکێی ئەمساڵی فۆرمولا وەن کردووە.

فۆرمولا وەن؛ کیمی ئانتۆنێلی بووە براوەی خەڵاتی گەورەی چین

بابەتی زیاتر

Back to top button