تەمەن تەنیا ژمارەیە؛ دوای 30 ساڵی رۆناڵدۆ زیاتر لە 500 گۆڵی کردووە

یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر حەزم دوو گۆڵی کرد و دوای 30 ساڵی ژمارەی گۆڵەکانی لە 500 گۆڵ تێپەڕاند.
رۆناڵدۆ لە رێگەی گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 1000 بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوو، دوای کردنی دوو گۆڵ بەرامبەر حەزم، ئێستا تەنیا دوای تەمەنی 30 ساڵی ژمارەی گۆڵەکانی 500ـی تێپەڕاند. کریستیانۆ کە 5ـی ئەم مانگە تەمەنی بووە 41 ساڵ، خەریکی سەلماندی ئەو وتەیەیە کە دەڵێت تەمەن تەنیا ژمارەیە. لە راستیدا ئێستا ژمارەی گۆڵەکانی دوای 30 ساڵی زیاترە لە پێشووتر.
یاریزانەکەی پێشووی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس پێش تەمەنی 30 ساڵی 463 گۆڵی کردبوو. لەو کاتەوەی بووەتە 30 ساڵ ئێستا ژمارەی گۆڵەکانی گەیشتووەتە 501 گۆڵ.

رۆناڵدۆ ئێستا چوارەم وەرزی لە سعوودییە بەڕێدەکات، دوای ناکۆکییەکانی لەگەڵ سندووقی وەبەرهێنانی سعوودی دوو یاریی دابڕا. هەفتەی رابردوو کۆتایی بە ناڕەزاییەکەی هێنا و بە گۆڵێک بەرامبەر فەتح گەڕایەوە. بەو دوو گۆڵەشی بەرامبەر حەزم ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا گەیاندە 964 گۆڵ و تەنیا 36 گۆڵ لە ژمارە مێژووییەکە دوورە، کە 1000 گۆڵە.
احتفال العادة 🙌🟡
لاعبو النصر مع جماهيرهم بعد المباراة، ورونالدو بالبشت السعودي احتفاءً بـ #يوم_التأسيس 🇸🇦✨#النصر_الحزم | #دوري_روشن_السعودي pic.twitter.com/HJiy59v7tX— رياضة ثمانية (@thmanyahsports) February 21, 2026



