
یاریگا –
ئێدواردۆ بۆڤێ دوای لە رووداوی وەستانی دڵی، یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ واتفۆرد کرد.
دوای رووداوی وەستانی دڵی لەنێو یاریگا لە کانوونی دووەم/دیسێمبەری 2024، لە یارییەکی چامپیۆنشیپ بەشێوەی یەدەک یەکەم یاریی خۆی کرد.
بۆڤێ 14 مانگ لەمەوبەر لە کاتی یاریکردن بۆ فیۆرێنتینا بەرامبەر ئینتەر میلان لەهۆش خۆی چوو و یارییەکە دواخرا. ناوەڕاستکارە 23 ساڵییەکە چیدیکە رێگەی پێنەدرا لە ئیتاڵیا یاری بکاتەوە دوای ئەوەی ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵی بۆ جێگیرکرا، هەر بۆیە بە گرێبەستێکی خۆڕایی لە مانگی رابردوو پەیوەندی بە واتفۆردەوە کرد.

ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە لە خولەکی 86 هاتە یاریگاوە کاتێک واتفۆرد لە پریستن نۆرس ئێند 2-2 یەکسانبوو و یەکەم یاریی خۆی لەژێر راهێنەری نوێ، ئێدوارد ستیل کرد.
بۆڤێ دوای یارییەکە بۆ ماڵپەڕی یانەی واتفۆرد گووتی:
پێویستە راستگۆبم، سەرەتا سەیری تۆپی پێم نەدەکرد، تەنانەت بینینی منداڵەکانیش کە یاریی بە تۆپ دەکەن وایلێدەکردم هەست بە کەمێک توڕەیی بکەم! دواتر دەستم بە سەیرکردنی یارییەکان کرد، سەیرکردنی یاریی هاوڕێکان و هاوتیمەکانی پێشووم، یان یەکێک لە باشترین هاوڕێکانم، فلاڤیۆ کۆبۆڵی کە یاریی تێنس دەکات. سەیرکردنی ئەوان کە بە سەختییەکاندا تێدەپەڕن وایلێکردم بیر بکەمەوە کە دەتوانم، واشیلێکردم بجەنگم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێمەوە. ئەو پاڵپشتییەی هەمبوو یارمەتیدام بە سەختییەکاندا تێپەڕم و هێزی گەڕانەوەی پێدام. هەمیشە دەڵێم هەرگیز هەستم بە تەنیایی نەکردووە و ئەو هێزە لە تەواوی خەڵکی جیهانەوە پێمدرا هیوای گەیشتن بە ئێرەی پێدام. دەبێت بۆ ئەمە سوپاستان بکەم.



