عێراقکوردستان

راهێنەری دهۆک داوای لێبوردن لە هاندەران دەکات

عەبدولغەنی شەهد: لە دەستدانی هەلی گۆڵ هۆکاری یەکسان بوونەکەمان بوو

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری دهۆک هۆکاری یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر مووسڵ ئاشکرا دەکات و داوای لێبوردنیش لە هاندەرانی دهۆک دەکات.

دهۆک لە گەڕی 18ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، لە نێو یاریگای خۆی بەبێ گۆڵ لەگەڵ مووسڵ یەکسان بوو، راهێنەری دهۆک هۆکاری دوو یەکسان بوونەکەی دوا دوو یاریی بۆ لە دەستدانی هەلی گۆڵ تۆمار کردن لەلایەن یاریزانەکانەوە دەگەڕێنێتەوە، لە هەمان کاتدا باس لە چارەسەری ئەم گرفتەش دەکات.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک دوای تەواوبوونی یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هۆکاری یەکسان بوونەکە و چارەسەری کێشەکەشی باسکرد و گووتی:

دوو یارییە بەدوای یەک باجی لەدەستدانی هەلی گۆڵ تۆمار کردن دەدەین، ئێمە لەسەر شێوازی یاریکردنمان بەردەوام دەبین چونکە دەگەینە گۆڵی تیپی بەرامبەر، بەڵام کار لەسەر هەندێ خاڵ دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین گۆڵ تۆمار بکەین، داوای لێبوردن لە هاندەرانی دهۆک دەکەین نەمانتوانی دڵخۆشیان بکەین، لە داهاتوودا قەرەبووی دەکەینەوە.

بەم یەکسان بوونە دهۆک خاڵەکانی گەیاندە 27 خاڵ و لە ریزبەندی نۆیەم دێت، گەڕی داهاتووش لە ناسڕیە رووبەڕووی غەڕاف دەبێتەوە، مووسڵیش خاڵەکانی بووە 19 خاڵ و لە ریزبەندی 16ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button