ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026
گورزێکی گەورە؛ ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیال بێبەش دەبێت
تاوەکوو کۆتایی وەرز دادەبڕێت

یاریگا –
ئەم وەرزە بۆ سامیۆڵ ئاگێهۆوا، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی پۆرتۆ کۆتایی هات.
سامیۆڵ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی سپۆرتینگ لە گەڕی 21ـی یارییەکانی خولی نایابی پۆرتوگال تووشێکی پێکانێکی سەخت هات و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
یانەی پۆرتۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند یاریزانەکە لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و بەستەری پچڕاوە، تاوەکوو کۆتایی وەرز لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
Boletim clínico: Samu
Internacional espanhol sofreu uma entorse no joelho▶ https://t.co/GjbkspxODc pic.twitter.com/QI1txQQ6Or— FC Porto (@FCPorto) February 10, 2026
ئەستێرە 21 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە کۆی 31 یاریی بە درێسی یانەی پۆرتۆ 20 گۆڵی کردووە و تاوەکوو ساتی تووشبوونی بە پێکانەکەی وەرزێکی نموونەیی بەڕێدەکرد.



