Loading...
جیهانراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بەرگی ئەمڕۆی گرنگترین رۆژنامەکانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

لەم بابەتەدا بە کورتی بەرگی یەکەمی گرنگترین رۆژنامە وەرزشییەکانی جیهان دەخەینەڕوو.

◉ رۆژنامەی سپۆرت

بەرگری رۆژنامەی سپۆرت

 دیسان لامین
رۆژنامەکە بە گەورەیی وێنەیەکی لامین یامالی داناوە و نووسیویەتی؛ دیسان لامین.

پاشان لە خوارتر بە بچووکتر نووسیویەتی؛ بارسا لە سەردانەکەی بۆ ئالباسێتێ بردنەوەیەکی قورسی بەدەستهێنا، لەو یاریگایەی کە ریال مەدرید تێێدا لە جامی شا شکستیهێنا.

ژمارە 10 دەرگای گۆڵکردنی کردەوە و ئاراوخۆ ئاهەنگی گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی بە گۆڵێک گێڕا: تیمەکەی فلیک ئێستا لە پێشکۆتایی قۆناخی کرانەدەرەوەی پاڵەوانێتییەکەیە.

لە خوارووی پەڕەکەش سێ بابەتی دیکە هەن:
– ساینز لەگەڵ نیو ویلیامز دەیەوێت هەمووشتێک بەدەست بهێنێت.
– لاپۆرتا لە 9ـی شووبات دەست لەکار دەکێشێتەوە تاوەکوو بتوانێت بەشداری خۆهەڵبژاردنەوە بکات.
– بارسا کاتی نەما بۆ گەرانەوە و لە باسکەی یۆرۆپالیگ بەرامبەر فەنارباچێ شکستیهێنا.
◉ رۆژنامەی مارکا

بەرگی رۆژنامەی مارکا

رووخسارێکی نوێ بۆ ئاتلێتیکۆ
رۆژنامەکە بە گەورەیی وێنەیەکی ئادێمۆلا لووکمانی داناوە و نووسیویەتی؛ رووخسارێکی نوێ بۆ ئاتلێتیکۆ.

پاشان نووسیویەتی؛ رەنگە لووکمان راستەوخۆ بەرامبەر بێتیس بچێتە پێکهاتەی سەرەکی. سیمیۆنی ئاشکرای کرد کە دەکرێت لە لا کارتوخا سەرەکی بێت، بەگشتی ئەو لە باڵی چەپ یاری دەکات یاخود وەکوو هێرشبەری دووەم. بە تێکرا 3.18 بڕینی هەیە لە یارییەکدا و هەمیشە بەرەوپێشەوە دەڕوات.

لە لووتکەی بەرگەکەی نووسیوتی: بارسا ئازاری چەشت و سەرکەوت. ئالباسێتێی پاڵەوان خەریک بوو لە کاتی زیادکراودا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە. ئاراوخۆ جارێکی دیکە سەرەکی بوو و گۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی کرد.

لە لای راستی بەرگەکە چەند هەواڵێکی دیکە هەیە:
– هۆکاری ئەوەی ریال مەدرید کەس ناگوازێتەوە؛ فلۆرێنتینۆ باوەڕی وایە پێکهاتەکە دەتوانێت بۆ نازناوەکان بجەنگێت.
– زستانی میلان – کۆرتینا دەستپێدەکات. گاسۆل مەشخەڵەکەی هەڵگرتووە و ئیسپانیا دوو مەدالیای کردووەتە ئامانج.
– مارک مارکێز دوای 121 رۆژ دەگەڕێتەوە یەکەم.
◉ رۆژنامەی ئاس

بەرگی رۆژنامەی ئاس

کاریگەری ئێندریک
رۆژنامەکە بە گەورەیی وێنەیەکی ئێندریکی داناوە و نووسیویەتی؛ کاریگەری ئێندریک.

پاشان لە لای راستییەوە نووسیویەتی؛ بەڕازیلییەکە لە لیۆن دەدرەوشێتەوە، کە دوای 14 ساڵ بێنازناوی ئارەزووی بردنەوەی نازناوێک دەکات. راهێنەرەکەی ستایشی دەکات و فرۆشی درێسەکەی بەخێرایی زیاد دەکات. لە مانگی تەمووز دەگەڕێتەوە مەدرید.

لە خواری خوارەوە نووسیویەتی:
– لووکمان: “من ئامادەم”. یاریزانە نێجیرییەکە ناسێندرا و پێشبینی دەکرێت بەرامبەر بێتیس سەرەکی بێت.
– هەناسەیەکی تازە لە جام. ڤالێنسیا و ئاتلێتیک بلباو بەدوای لەبیرکردنی قەیرانەکانی خولەوەن.
– ئالباسێتێ لەسەر قاچەکانی دەوەستێتەوە. گۆڵەکانی لامین و ئاراوخۆ یانەکەی دوورخستەوە.
– مۆتۆ جی پی: مارک مارکێز بە بەهێزی دەگەڕێتەوە، لە یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی سێپانگ پێشەنگە.
◉ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ

بەرگی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ

بۆ پێشکۆتایی
رۆژنامەکە بە گەورەیی وێنەیەکی ئاراوخۆ و یامالی داناوە و نووسیویەتی؛ بۆ پێشکۆتایی لەگەڵ ئەنجامی یارییەکە.

پاشان نووسیویەتی: گۆڵەکانی لامین و ئاراوخۆ رێگای بارسای کردەوە، کە بۆ دوورخستنەوەی زەبەلاح کوژەکان ئازاریان چەشت.
دوورخستنەوەکەی خێرارد مارتین بە سەر لە کاتی زیادکراودا، ڕێگری لە گۆڵی تیمی خاوەن ماڵ کرد.

دواتر لەژێر وێنەکە نووسراوە: لاپۆرتا دووشەممەی داهاتوو دەست لەکاردەکێشێتەوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکان وەکوو بەربژێرێک.

– لە خوارتر ئاماژە بە یارییەکانی دیکەی جامی شای ئیسپانیا دەدات و دەنووسێت: مێستایا و مێندیزۆرۆزا بڕیار لەسەر دوو یانەی نوێی پێشکۆتایی جام دەدەن.
– پاشان ئاماژەی بە یارییەکەی بارسێلۆنا دەکات لە باسکەی یۆرۆپالیگ: سەرەڕای گەڕانەوەیەکی گەورە لە کۆتاییدا بارسا کرایەدەرەوە.
◉ رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت

بەرگی رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت

ئەوە چییە!
رۆژنامەکە بە گەورەیی وێنەیەکی میلانی داناوە و نووسیویەتی؛ ئەوە چییە!

پاشان نووسیویەتی: میلان 3-0 لە بۆلۆنیای بردەوە و 5 خاڵ لە ئینتەر دوورە. بردنەوەی رۆسۆنێری و نمایشێکی جوان. لۆفتوس چیک، ئێنکونکو و رابیۆ گۆڵیان کرد. ئالێگری: “زۆر گرنگە 7 خاڵ لەپێش رۆما بین”.

پاشان لە خوارتر باس لە یوڤێنتوس و ئینتەر دەکات:
– سپالیتی یوڤی گۆڕیوە. ئێستا بە ئاراستەی چامپیۆنزلیگ دەڕۆن.
– چیڤۆ ئینتەرێکی تەواو جیاواز هەڵدەبژێرێت. ئێل تۆرۆ تەنیا هێرشی دەبرد و بەدوای شکستەوە بوو.
◉ رۆژنامەی ئـا بۆلا

بەرگی رۆژنامەی ئـا بۆلا

زۆریی بەهرەمەند
رۆژنامەکە بە گەورەیی یاریزانانی بەنفیکای داناوە و نووسیویەتی؛ زۆریی بەهرەمەند!

پاشان نووسیویەتی: رکابەری سەخت بۆ پێگەیەک لە پێکهاتەی سەرەکیی لە بێنفیکا. گرێبەستی زستانەی زیرەکانە، گەڕانەوەی یاریزانەکان لە پێکان و دەرکەوتنی هەندێک یاریزان سەرئێشەیەکی باش دەداتە مۆرینیۆ تاوەکوو کۆتایی وەرزەکە.

لە سەرەوەی بەرگەکەش چەند بابەتێک هەیە:
– لای چەپ: داهاتوو بەبێ یولێمان. کاپتنەکە جەنگاوەر و پابەندە تاوەکوو هاوین، بەڵام گومان لە رۆیشتنی نییە. بەڕێوەبەرانی یانەکە بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێن.
– ناوەڕاست: برونۆ سا بەربژێر دەبێت بۆ سەرۆکایەتی.
– لای راست: پۆرتۆ. هاندەران دوای شکستە پاڵپشتی یاریزانەکان دەکەن.

Back to top button