Loading...
تێنسگرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

لاوێک و پیرێک لە یاریی کۆتاییدا دەجەنگن

کارلۆس ئالکاراز و نۆڤاک جۆکۆڤیچ رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس ئالکاراز و نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە یاریی کۆتایی ئوسترالیای کراوە رووبەرووی یەکدی دەبنەوە.

کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی، دوای ئەنجامدانی یارییەکی زیاتر لە 5 کاتژمێری بەرامبەر ئالێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی، کە 3-2 کۆمەڵە یارییەکەی بە زەحمەت بردەوە، بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشییدا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی ئوسترالیای کراوە.

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبیی تەمەن 38 ساڵ، بە هەمان شێوە لە یارییەکی پڕ زەحمەتیدا توانی 3-2 لە یانیک سینەری ئیتاڵی و دووەمی ریزبەندی جیهانی بباتەوە و بۆ جاری یازدەیەمین خۆی بگەیەنێتە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە.
ئالکاراز بە تەمەنی 22 ساڵی یەکەمجارە دەگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، جۆکۆڤیچ بە تەمەنی 38 ساڵی لە رابردوودا 10 جار گەیشتووەتە ئەو قۆناغە و هەر 10 جارەکە بووەتە پاڵەوان لە ساڵەکانی 2008، 2011، 2012، 2013، 2015، 2016، 2019، 2020، 2021، 2023.

ئوسترالیای کراوە کە لە 1969 کرایەوە، تاوەکوو ئێستا نۆلی خاوەنی زۆرترین نازناوە بە 10 جار و هەروەها خاوەنی درێژترین زنجیرەی پاڵەوانبوونە، کە دووجار توانیوییەتی 3 نازناو بەدوای یەکدا بەدەست بهێنێت.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ – ئوسترالیای کراوەی 2023

خەڵاتی پاڵەوانێتییەکە زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلارە بۆ پاڵەوان، هەروەها 2000 خاڵیش دەچێتە سەر ریزبەندی ساڵانەی تێنسزانەکە.

لە رابردوودا ئالکاراز و جۆکۆڤیچ 9 جار رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، نۆلی بە 5 بردنەوە باڵادەستە و ماتادۆرەکەی ئیسپانیاش 4 یاریی بردووەتەوە. دوایین رووبەڕووبوونەوەیان لە پێشکۆتایی ئەمریکای کراوە بوو کە ئالکاراز 3-0 یارییەکەی بردەوە.

کارلۆس ئالکاراز & نۆڤاک جۆکۆڤیچ – ئەمریکای کراوە 2025

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 11:30ـی پێش نیوەرۆ یاریی کۆتایی ئوسترالیای لەنێوان کارلۆس ئالکاراز و نۆڤاک جۆکۆڤیچ ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button