
یاریگا –
نۆڤاک جۆکۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی دوای سەرکەوتنی بۆ قۆناجی چوارەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوستڕالیا، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.
جۆکۆڤیچ شەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2026 رووبەڕووی ڤان دێ زاندسخوپی هۆڵەندی بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە “6-3 و 6-4 و 7-6” و خۆی گەیاندە قۆناخی چوارەم.
جۆکۆڤیچ بەو سەرکەوتنە ژمارەی بردنەوەکانی لە پاڵەوانێتییە گەورەکان “گراند سلام” گەیاندە 400 بردنەوە و تاکە یاریزانە لە مێژوودا بگاتە ئەو ژمارەیە.
جۆکۆڤیچ تاکە یاریزانە 24 نازناوی گراند سلامی بردووەتەوە، 10 جار بووەتە پاڵەوانی ئوستڕالیا، 7 وێمبڵدنی بردووەتەوە، 4 جار بووەتە پاڵەوانی ئەمریکا و 3 نازناوی رۆلان گارۆسیشی بردووەتەوە.
نۆڤاک لە قۆناخی چوارەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوستڕالیا رووبەڕووی جاکوب مێنشیکی چیکی تەمەن 20 ساڵان دەبێتەوە.
NOVAK DJOKOVIC IS NOT REAL. 🤯 pic.twitter.com/4P9svnLo4E
— US Open Tennis (@usopen) January 24, 2026



