Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا بیگوازنەوە؛ هانزی فلیک داوایەکی بەپەلە لە بارسێلۆنا دەکات

سێ بژاردەی دەتنیشانکردووە..

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک داوای لە بەرسێلۆنا کردووە لە مێرکاتۆی زستانە بەرگریکارێکی بۆ بگوازنەوە.

ئاندرێس کریستێنسن بەهۆی پێکانێکی سەخت بۆ ماوەی چوار مانگ دووردەکەوێتەوە، بارسێلۆنا ناچارە لە مێرکاتۆی زستانە شوێنگرەوەیەک بگوازێتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، هانزی فلیک داوایکردووە بەرگریکارێکی دڵی بەرگری بۆ بگوازنەوە لە هەمان کاتدا بتوانێت لە باڵی چەپیش یاریی بکات و لەگەڵ سیستەمی تاکتیکی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بگونجێت.

بەڵام دۆزینەوەی بەرگریکارێکی لەوشێوەیە سەختە، چونکە تێچووەکەی زۆر دەبێت و لەم کاتەشدا بەرگریکاری لەوشێوەیە لە بازاڕی گواستنەوەدا کەمن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا هەڵسەنگاندن بۆ سێ بژاردە دەکات، ناتان ئاکێ بەرگریکاری مانچێستەر سیتی، دی ڤرێی بەرگریکاری ئینتەر میلان و ئۆتامێندی، بەرگریکاری بێنفیکا ئەو سێ بژاردەیەن بارسا دەیەوێت یەکێکیان بگوازێتەوە.

ئاکێ لەپێناو بەشداریکردن لە مۆندیال بڕیایداوە لەم زستانە مان سیتی جێبهێڵێت، دی ڤرێی بەهەمان شێوە بەدەست کەمی دەرفەتی یاریکردن دەناڵێنێت و بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button