Loading...
عێراق

راهێنەری ئوترێخت زێدان ئیقبالی ناوێ

پێویستە لە گواستنەوەی زستانە ریزی یانەکە جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری یانەی ئوترێختی هۆڵەندی زێدان ئیقبالی ناوێت و ئاگاداری یاریزانەکەی کردۆتەوە لە گواستنەوەی زستانە ریزی تیپەکە جێبێڵێ.

رۆون یانس، راهێنەری ئۆترێختی هۆڵەندی جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە پێویستە زێدان ئیقبال یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق ریزی تیپەکە جیبێڵی، راهێنەرە هۆڵەندیەکە دەڵێت کارێکی باش دەبێت بۆ خۆی ئەگەر لە ریزی یانەیەکی تر یاریی بکات.

رۆون یانس، راهێنەرە هۆڵەندیەکەی ئۆترێخت هۆکاری دوورخستنەوەی زێدان ئیقبال ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛

لەم رۆژانەی دوایی زیاتر هەست دەکەم یاریزانەکە لە رووی دەروونیەوە ئامادە نیە، هیچ کێشەیەکی کارگێڕی و پابەند نەبوونی نیە، کێشەکە لە خودی یاریزانەکەیە کە نەیتوانیوە باوەڕ بەمن بهێنێت کە پشتی پێببەستم، کاتێکی باشە لە گواستنەوەی زستانە یانەیەکی تر بدۆزێتەوە، ئەمەش دەرفەت بۆ یاریزانی تیپی لاوانمان دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی لە پێگەیشتووان یاریی بکەن.

زێدان ئیقبال، ماوەیەکە لە پێکهاتەی تیپەکە لەلایەن راهێنەرەکەیەوە دوورخراوەتەوە، دوایین بانگهێشتکردنی زێدان لەلایەن راهێنەرەوە دەگەڕێتەوە بۆ ( 9ـی نۆڤێمبەری 2025 ) کە بەرامبەر ئەیاکس بوو، بەڵام یاریی پێنەکرا، لەوکاتەوە شەش یارییە یاریزانەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق بانگهێشت نەکراوە.

Back to top button