Loading...
عێراقکوردستان

وەلی کەریم: شوێنی یارییکردنی هەندێ یاریزانم گۆڕیوە و چاوەڕوانم بە ئاست وەڵامم دەنەوە

نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر زەوڕا یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

وەلی کەریم، راهێنەری نەورۆز پێش یارییەکەی زەوڕا دەڵێت شوێنی هەندێ یاریزانم گۆڕیوە و لە نێو یاریگا چاوەڕوانم بە ئاست وەڵامم بدەنەوە.

هەینی ( 21ـی نۆڤێمبەری 2025 ) لە گەڕی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، لە یارییەکی قورسدا نەورۆز کاتژمێر 7ـی ئێوارە لە یاریگای زەوڕا رووبەڕووی زەوڕا دەبێتەوە، نەورۆز دووەم یارییە بەسەرپەرشتی وەلی کەریمی راهێنەر یاریی دەکات دوای دەستلەکارکێشانەوەی یاسین ئاراس.

وەلی کەریم، راهێنەری سوور پۆشەکانی سلێمانی دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکە گووتی:

بۆ یارییەکەی زەوڕا دەمانەوێ بەشێوەیەکی باش دەرکەوین ئەوەشم بە یاریزانەکان راگەیاندووە، مەرج نیە هەرتیپێک بەهێز بێت سەرکەوتووبێ، کام تیپ هەلی یارییەکە بقۆزێتەوە ئەو سەرکەوتوو دەبێت، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە هۆی هاتنی یاریزانی ئاستبەرز کێبڕکێ و هێز لە نێوان یانەکان زیاتر بووە.

راهێنەری نەورۆز باس لەوکاتە سەختانە دەکات کە تیپەکە پێیدا تێپەڕیوه، دەڵێت هەوڵمانداوە شوێنی هەندێ یاریزان بگۆڕین بۆ ئەوەی باشتر دەربکەوین:

وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لەبەرژەوەندی ئێمەبوو، چونکە تیپەکە کێشەی زۆربوو،  لەوماوەیەدا کارمان کرد بۆ گۆڕینی شوێنی هەندێ یاریزان لە نێو یاریگادا، ئێمەش چاوەڕوانین بە ئاست وەڵاممان بدەنەوە، بە شێوەی هەنگاوبەهەنگاو کارمان کردووە تاوەکو ئاستی تیپەکە بەرەوپێش ببەین.

نەورۆز لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە دۆخێکی باشدانیە، لە شەش یارییدا تەنها سێ خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 18ـی خولەکە دێت، زەوڕا لە پێنج یارییدا هەشت خاڵی هەیە لە ریزبەندی 12ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button