Loading...
عێراقکوردستان

سەرۆکی یانەی هەولێر پاداشتی یاریزانەکانی دەکات

بزانە یاریزانەکان چەند وەردەگرن و بۆ هەمووان وەکو یەکە؟

Yariga App

یاریگا-

سەرۆکی یانەی هەولێر بڕیاری داوە پاداشتی سەرجەم یاریزانەکان بکات، بەڵام پاداشتی هەمووان وەکو یەک نیە.

دوای سەرکەوتنە گرینگەکەی ئەمڕۆ لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەرامبەر شوڕتە بە ئەنجامی 1 _ 0، سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر بڕیاریداوە پاداشتی سەرجەم یاریزانەکان بکات وەکو هاندانێک بۆ یارییەکانی داهاتوو.

سەرچاوەیەکی پەیوەندیدار بەم بابەتە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، بۆ هەر یاریزانێکی سەرەکی بڕی 1000 هەزار دۆلار خەڵات دەکرێن، ئەو یاریزانانەی لە گێمی دووەم بەشداریان کردووە پاداشتەکە کەمترە، ئەو یاریزانانەی بەشداری یارییەکەیان نەکردووە کەمترین پاداشت وەردەگرن.

لە پێنج یاریی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر لە چوار یارییدا براوەبووە و لەسەرجەم یارییەکانیش یاریزانەکان پاداشت کراون، دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر جەیش لە جامی عێڕاق، سەرۆکی یانەکە خەڵاتی دارایی یاریزانەکانی کردووە.

تەنها لە یاریی بەرامبەر کارەبا لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریزانەکان پاداشت نەکراون، ئەویش بە هۆی یەکسان بوونیان بوو لە یارییەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button